نوچە-تەلەفزیۆنی ئیسرائیل
دەزگا هەواڵگریەکانی ئیسرائیل، کۆمەڵێک زانیاری و نهێنی لە بارەی پلانی هێرشی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رادەستی لایەنی ئەمریکی دەکەن.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل، کە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بێت، لەم دەڵێت، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە میانی دانیشتنێکی دوو هەفتە بەرلەئێستا، ئەم زانیاریانەی رادەستی وەفدی هەواڵگری ئەمریکا کردووە.
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، ئەم دانیشتنە لە واشنتۆن ئەنجام دراوە و جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەرۆکی شاندی ئەمریکا بووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی لایەنی ئیسرائیلی، ئێران پلانی هێرشی بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە کەنداو، سعودیە و ئیمارات بە دەستەوەیە.
لە دوو رۆژی رابردوودا بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی واشنتۆن بە توندی هۆشدارییان داوەتە ئێران، بەرپرسانی سەربازی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی وەڵامی ئەم هەڕەشانەی ئەمریکایان نەداوەتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، کە ئێران دۆخی شەڕی راگەیاندووە و هاوکات ئەمریکاش رایگەیاندووە ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێک کردووە .