ماکرۆن سەردانی موسڵ دەکات

0

نوچە-ئاڕ تی عەرەبی

کەناڵی هەواڵی ئاڕ تی عەرەبی، لە سەر زاری سەرچاوەیەک ی عێراقی ئاشكرای کردووە کە سەرۆکی فەڕەنسا لە پلانیدایە لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەردانی شاری موسڵ بکات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، سەردانەکەی ئیمانۆئێل ماکرۆن، کە بڕیار بوو مانگی مارسی رابردوو ئەنجام بدرێ و دواتر دواخرا بۆ مانگی ئەپریلی ڕابردوو، بڕیارە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

لە بارەی هۆکاری دواکەوتنی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ عێراق، سەرچاوەکە هۆکارەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پاریس.

ماکرۆن لە میانی سەردانەکەی بۆ موسڵ، چەند پرۆژەیەکی بۆ بەرگری لە مافی کەمینەکانی پارێزگای نەینەوا بەدەستەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com