نوچە-ئاژانسەکان
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بە وردی چاودێری جووڵە و چالاکیەکانی ئێران دەکات کە دەتوانێ شەڕ و تێکهەڵچوونی بەدواوە بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: نیشانەکان پێمان دەڵێن چالاکیەکانی ئەم دواییانەی ئێران، ئەوە دەگەیەنێ کە شەڕ نزیکە ئەگەر بێتو ئێران لە سەریان بەردەوام بێت.
ئەم لێدوانەی پەمپیۆ لە کاتێکدایە لە جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش هەڵوێستێکی هاوشێوەی دەربڕیوە.
واشنتۆن رایگەیاندووە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری و بۆمب هاوێژی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کردووە. بە گوتەی بۆڵتۆن ئەم بڕیارەی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی سوپای پاسدارانە لە ناوچەکە.