دادگای باڵای عیراق، بڕیاری سوتاندنی کەسێکی دا

0

نوچە-العربیە

دادگای باڵای عێراق، بە فەرمی بڕیاری قەساسی بۆ بکوژی فڕۆکەوانە ئوردنیەکە دیاری کرد.

دادگای باڵای عێراق، بە فەرمی رایگەیاند تیرۆریستی داعشی، صدام الجمل کە لە ساڵی ٢٠١٥ معاذ الکساسبەی بە زیندوویی سووتاند، سزای قەساسی بۆ دیاریکراوە و بەم پێیە جەستەی بە زیندوویی دەسووتێندرێ.

بنەماڵەی فڕۆکەوانە ئوردنیەکە،  داوایان کردووە بەر لە جێبەجیکردنی سزاکە چاویان بە بکوژەکە بەکوێ و سزاکەش لە سەر خاکی ئوردن جێبەجیبکرێت.

معاذ، ساڵی ٢٠١٥ دوای ئەوەی کە فڕۆکەکە بە هۆی کێشەی تەکنیکی لە رەقەی سوریا کەوتە خوارەوە، لە لایەن چەکدارانی داعش بە دیل گیرا. دواتر لە قەفەسیان کرد و بە زیندوویی سووتاندیان و دواتر وێنە و دیمەنەکانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بڵا وکرایەوە.

کەسوکاری فڕۆکەوانەکە داواش دەکەن، کە پاشماوەی لاشەی سووتاوی کۆڕەکەیان ببیننەوە. تاکو لە شوێنی لەدایکبوونی بە خاکی بسپێرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com