ئۆجەلان پەیامێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

دوای هەشت ساڵ پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رایانگەیاند، کە عەبدوڵلا ئۆجەلانیان بینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦-٥-٢٠١٩، پارێزەرانی رێبەری زیندانیکراوەی پەکەکە، رایانگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بینوەو پەیامێکی بۆ رای گشتی نوسیوە.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا، داوای سازان دەکات و دەڵێت، دۆخەکە وادەخوازێت.

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:

سەرەتا پێویستە بزاندرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانوستاندنە و نە دەقێکی سازانە. بە رایگشتی رادەیەگەیێنم کە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جەختلەسەرکردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەک و پێویستمان بە دانوستاندنێکی دیموکراسیانەیە.

دەتوانین کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی کولتووری نەوەک بە شەڕ و بەکارهێنانی تووندووتیژیی فیزیکی، لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کێشەکانی سووریا بە شێوەیەک کە دووربێت لە فەرهەنگی پێکدادان، هەروەها لە چوارچێوەی یەکێتیی سووریا و بە گرێنتیکرانی دەستووری سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی هەنووکەیی و بە شێوەیەکی دیموکراسی گەیشتن بە چارەسەر بکرێتە ئامانج. لەم نێوەندەدا پێویستە هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت.

لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی هەڤاڵان لە گرتووخانەکاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێکی مەترسیداری وەها، کۆتاییەکەی مەرگ بێت. بۆ ئێمە سەلامەتیی هزری و جەستەیی و رۆحیی ئەوان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. هەروەها لەو باوەڕەداین کە واتادارترین هەڵوێست پەیوەندیدارە بە پێشکەوتنی هزری و رۆحی.

هەڵوێستی ئیمراڵیی ئێمە پێداگریکردن و بەردەوامبوونە لەسەر ئەو شێوازە دەربڕینەی لە راگەیێندراوی نەورۆزی 2013دا هەیە و بگرە بە شێوەیەکی فراوانتریش لەوە. بۆ ئێمە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و چارەسەری دیموکراسیانەی سیاسی بنەمان. رێز و سوپاسێکی زۆر بە قەرز دەزانین بۆ ئەوانەی بە تەنگ هەڵوێستی ئیمراڵییەوەن و هەڵسوێستیان هەیە.

عەبدوڵا ئەجەلان
هامیلی یڵدرم
عومەر هایریکۆنار
وەیسی ئاکتاش

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com