ترەمپ بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئێرانەوە رادەگەیەنێ

0

نوچە-ئاکسیۆس
پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە سەر زاری دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، رایانگەیاند سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژانی داهاتوو سزای قورستر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێ.
پێگەی هەواڵی کۆنگرێسکی ئەمریکا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە،٨ی مەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاریکی دیکە و بە پێی بڕیارێکی نوێ ئێران سزا بدات.
ئەم دوو بەرپرسە کە نەیانویستووە ئاماژە بە ناوەکانیان بکرێت، گوتوویانە، ترەمپ لەم بڕیارە نوێیەی خۆیدا کەرتی وزە دەکاتە ئامانج.
تاکوو ئێستا وەزارەتی خەزێنەداری و کۆشكی سپی، لەبارەی ئەم هەواڵەوە هەڵوێستیان وەرنەگرتووە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ، ئاشكرای کردووە کە دۆناڵد ترەمپ گەمارۆ دەخاتە سەر کەرتی پیشەسازی پترۆشیمی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com