شەڕ بەردەوامە

0

نوچەنێت-بی بی سی

شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و گروپە توندڕەوە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە بەردەوامە، بە جۆرێک، کە بە یەکێک لە توندترین و خوێناویترین شەڕەکانی نێوان ئەم دوو لایەنە هەژمار دەکرێت.

هێزەکانی فەلەستین تا رۆژی شەممە زیاتر لە ٤٣٠ رۆکێتیان بەرەو خاکی ئیسرائیل هاویشتووە. ئیسرائیل دەڵێت “زۆربەی هێرشەکانی بەرپەرچ داوەتەوە، بەڵام تاکوو ئیستا یەک کەس لە هیزەکانی ئیسرائیل کوژراوە”.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا، هێرشی کردۆتە سەر زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی لایەنە توندڕەوە فەلەستینیەکان.

ئەم شەڕە دوای ئەوە دێ، کە هێزەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی، خاکی ئیسرائیلیان کردە ئامانجی هێرشی موشەکی.

بەر لە دەستپێکی ئەم شەرە و هاوکات لە گەل هەڵبژاردنەکانی ماگی رابردوو ئیسرائیل، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لایەنەکانی دیکەم ئەم شەڕە راگەیێندرابوو.

لە دوو رۆژی ڕابردوودا میسر و نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵدان کۆتایی بە شەڕ بێنن و ئاگربەستێکی درێژماوە لە نێوان دوو لایەن پێکبێنن.

لە ئەنجامەی شەڕی دوو رۆژەی نێوان ئیسرائیل و لایەنە فەلەستینیەکان، دەیان کەس لە دوو لایەن کوژراو و بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com