وردەکاری هێڕشەکانی سەر ئیسرائیل بڵاو بووەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ ئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٥ـی مەی)، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، فەرمانی داوە بە سوپای ولاتەکەی، کە هێرشەکانی بۆ سەر گروپە تیرۆریستیەکانی کەرتی غەزە چڕتر بکەنەوە.

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماس نە تەنیا لە هێرشەکانی رۆژی رابردووی سەر ئیسرائیل بەرپرسیارە، بەڵکوو دەبێ تاوانی کردەوەکانی جیهادی ئیسلامیش بدات، هەر بۆیە دەبێ تیچوویەکی قورس بدات.

نەتانیاهۆ داوای لە گەلی ئیسرائیل کردووە، بە گوێرەی رێوشوێنەکانی سوپای ئیسرائیل بجووڵێنەوە و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل بخەنە گەڕ و لەم بارەوە هاوکاری سوپای ئیسرائیل بن.

لە ئەنجامی هێڕشەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی، ٣ ئیسرائیلی کوژراون و نزیک بە ٩٠ کەسیش بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com