عێراق: پابەندی رێککەوتنی ئۆپێکین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری نەوتی عێراق، جەخت لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە رێککەوتنی نێوان ئەندامانی ئۆپێک و دەلێت “بۆ پاراستنی هاوسەنگی نرخی نەوت بازاڕەکانی جیهان ئامادەی هاوکارین”.

ثامر الغضبان، وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٥ـی مەی) و دوای گەیشتنی بە دۆحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاند، بەغدا بە هیچ شێوەک یەکلایەنە رێژەی هەناردەی نەوتی خۆی زیاد ناکات و ئامادەشە بۆ پاراستنی هاوسەنگی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هاوکاری ئۆپێک بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پیشتر ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ لە سەر زاری وەزیری نەوتی عێراق رایانگەیاندبوو، کە عێراق وەک دووەمین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ریکخراوی ئۆپێک، بە نیازە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی، کە رۆژانە ٤.٦ ملیۆن بەرمیلە، بگەیێنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل و رێژەی هەناردەی نەوتەکەشی بگەیێنێتە ٣.٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com