نوچەنێت-الجریدە
رۆژنامەی “الجریدە”ی کوێت، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٥ی مەی) لە چەند سەرچاوەیەک گواستوویەتیەوە، کە دوای ئەوی ئەمریکا بڕیاری گەیاندنی هەناردەی نەوت بە خاڵی سفر رایگەیاند؛ ئێران هەستی بە مەترسی کردووە و مەترسیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی قورس لە کەنداو، بە تایبەت کە ئێران هەڕەشەی داخستنی گەورووی هۆرموز دەکات.
سەرچاوەکە، کە نزیکە لە ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە رۆژنامەی جەریدەی گوتووە، فەرماندەیی ئەم هێزانە ئامادەباشی تەواوی راگەیاندووە، بەڵام بۆ ئەوەی لە سەر دۆخی قەیراناوی کۆمەڵگا شوێندانەر نەبێ، نەیویستووە بە فەرمی ئەم ئامادەباشیە رابگەیەنێ.
رۆژنامەکە هەروەها لە بارەی هێرش بۆ سەر کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران هۆشداری داوە، بە تایبەت، کە ئەمریکا لە رێڕەوی هەناردەی نەوتی ئێران هێزی سەربازی جێگیر کردووە.
الجریدە هەروەها رایگەیاندووە، حاڵەتی ئامادەباش بەردەوامە.