نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
رژێمی بەشار ئەسەد، لە دوایین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هاوپەیمانی کوردەکانی رۆژئاوا، سەرکردایەتی ئەم رێکخراوە بە خائین ناو دەبات.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سوریا، هاوپەیمانی کوردەکانی رۆژئاوا بە هۆی پێکهێنانی کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک عەشیرەتەکانی عەرەبی، بە خیانەت تۆمەتبار دەکات.
دیمەشق، هێزە کوردیەکانی رۆژئاوای کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بە هەوڵی هاوبەشیان لە گەڵ لایەنە عەرەبەکان پلانی دابەشکردنی خاکی سوریایان هەیە.
رژێمی بەشار ئەسەد رایگەیاندووە، جگە لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپادا، دەبێ هەموویان رادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێنەوە.