بۆ یەکەمین جار، شاندێکی ئیسرائیلی سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات

0

نوچە-الجزیرە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە،٥ی مەی ئاشكرای کرد، کە بەم زوانە شاندێکی ئەم وڵاتە سەردانی سعودیە دەکات.

پەیجی عەرەبی زمانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، لە توتێکدا رایگەیاند سەردانەکەی ئەم شاندە لە سەر بانگهیشتی یەکێتی سعودیە بۆ کاروباری جیهانی ئیسلام لە شاری مەککە، ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە شاندێکی ئیسرائیلی سەردانی سعودیە دەکات.

هەروەها بڕیارە شاندێکی هۆلۆکۆست، لە سەر داوای سعودیە سەردانی ئەم وڵاتە بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com