نوچە-رۆیتەرز
کۆریای باکور، بەرەبەیانیئەمڕۆ شەممە،٤ی مەی موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، کۆریای باکور لە نوێترین تاقیکردەوەدا لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتەوە چەند موشەکێکی نێوەند مەودای هاویشتووە.
چەند سەرچاوەیەک لە سوپای کۆریای باشور رایانگەیاندووە، کاتژمێر ٩ بە کاتی ئەم وڵاتە، کۆریای باکور چەند موشەکێکی تاقیکردۆتەوە، بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی موشەکەکان نەداوە.
ئەمە بە یەکەمین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور هەژمار دەکرێ، دوای ئەوەی کە خولی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکانی ئەمریکا و ئەم وڵاتە لە ڤیێتنام، شکستی هێناو و هیچ ئەنجامێکی بەدواوە نەبوو.