ئەمریکا سزا نوێی بۆ ئێران دیاریدەکات

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

لە گەڵ کۆتایی مۆڵەتی بەخشینی گەمارۆکانی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ هاوکاری ئەتۆمی نێوان ئێران و- وڵاتانی جیهان، واشنتۆن رایگەیاند کە سزای توندتر بە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا دەسەپێنێ.

بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر جۆرە هاوکەرییەکی وڵاتانی جیهان بۆ پەرەپێدان بە وزەخانەی ئەتۆمی بوشەهر، یان گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ دەرەوەی ئەم وڵاتە، سزای توندی ئەمریکای بە دواوە دەبێت.

لە سەرەتای راگەییندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە”ئیدارەی ترەمپ، ئێستاش رژێمی ئێران بەرامبەر بەو کاروچالاکیانە کە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە بە بەرپرسیار دەزانێ”.

راگەیێندراوەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی گوشارێکی بێ وێنە، رێگە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com