نوچە-ئاژانسەکان
مەهناز ئەفشار، ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەم وڵاتەی جێهیشتووە.
ئەم ئەکتەرەی سینەمای ئێران، بە تۆمەتی نانەوەی ئاڵۆزی و بەلارێدابردنی ڕای گشتیی خەڵک، بڕیارە لە لایەن دەزگای دادوەریەوە بانگهێشت و دادگایی بکرێت.
مەهناز ئەفشار گوتویەتی، بە گوێرەی یاسا ئامادەیە لێپرسینەوەی لێ بکرێت، بەڵام رەتی ئە وتۆمەتانەی داوەتەوە کە لە لایەن گروپە توندڕەوەکانی سەر بە حکومەتی ئێران خراوەتە پاڵی.
دوای ئەوەی کە بانگەشەی ئەوە کرا، کە ژنانی ئێرانی لە لایەن هێزە کانی حەشدی شەعبیەوە سیغە بکرێن. مەهناز ئەفشار رۆژانی رابردوو لە پەیامێکی تویتەریدا بێ دەنگی بەرامبەر بەم داوایەی بە جێی شەرمەزاری وەسف کرد و، بە توندی هەڵوێستی وەرگرت.