عەبادی، لەبارەی گرتە ڤیدیۆکەی ئەبوبەکر بەغدادی لێدوان دەدات

0

نوچە-بی بی سی
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، وێڕای ستایشی دۆناڵد ترەمپ رەخنە لە سیاسەتەکانی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەگرێت.
رۆبطرس فیسک، شرۆڤەکار ووتارنووسی رۆژنامەی ئیندێپێندێنت لە بابەتێکدا، وردەکاری چاوپێکەوتنی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە گەڵ کەناڵی بی بی سی عەرەبی، خستۆتە روو.
عەبادی لەم چاوپێکەتنە گوتویەتی، لە گەڵ ئەوەی کە ئیدارەکانی ئەمریکا لە هەوڵی تەواودان، کە عێراق لە دژی گروپە توندڕەوەکان رێکبخەن بەڵام ڕوون نییە تا چ رادەیەک پشتیوانی لە بەغدا دەکەن.
عەبادی، باراک ئۆباما تۆتەمەتبار دەکات لە پەیوەندی لە گەڵ پشتیوانیکردنی لە عێراق و شەڕی داعش پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دۆناڵد ترەمپ بە گوێگرێکی باش وەسف دەکات و ستایشی پشتیوانییەکانی لە بەغدا دەکات.
لە بارەی بڵاوبوونەوەی دوایین گرتەی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی، عەبادی دەڵێت، داعش وەک دەوڵەت کۆتایی پێ هاتووە بەڵام ئێستاش وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com