نوچە-معاریو
تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، باس لە موشەکبارانی چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە دەکات.
کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، چەند خولەکێک بەرلەئێستا رایگەیاند، چەند ناوچەیەکی ئەم وڵاتە کراونەتە ئامانجی هێرشی موشەکی.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، هاوکات لە گەڵ ئەم هێرشە موشەکیە، سیستمی دژە موشەکی ئیسرائیل ناوسراو بە گونبەدی ئاسنی چالاک بووە.
ئەو ناوچانەی ئیسرائیک کە هێرشیان کراوەتە سەر بریتین، لە عسقلان، شعر گنیگف و نتیفوت.
ئەم هێرشە لە کەرتی غەززەوە کراوە و، پێدەچێ بە تۆڵەی هێرشەکانی رۆژی رابردوو ئیسرائیل ئەنجام درابێت.
لە زیانەکانی گیانی ئەم هێرشانە، زانیارییەکی ئەوتۆ بڵاو نەبۆتەوە.