نوچە-ئاسۆشیتیدپرێس
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە گەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی کۆدەبێتەوە.
بە گوتەی ریابکۆف، هەر یەک لە سێرگی لاڤرۆف و مایک پەمپیۆ، وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئەمریکا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو لە فینلاند کۆببنەوە.
وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، رۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک سەردانی فینلاند دەکەن.
پێدەچێ قەیرانی ڤەنزۆێلا، گرنگترین تەوەری دیدار و گفتوگۆکانی لاڤرۆف و پەمپیۆ بن.
لە کاتێکدا خوان گوایدۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆێلا لە لایەن واشنتۆنەوە ساپۆرت دەکرێت. مۆسکۆ جەخت لە سەر مانەوەی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە دەکاتەوە.