ئەم وڵاتانە بەشداری پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەبن

0

نوچە-عربی ٢١

راوێژکاری سیاسی بەشار ئەسەد دەڵێت، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە رێگەیان پێدەدرێ بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە سوریا بکەن، تەنها سێ وڵاتە.

بەسینە شەعبان، راوێژکاری سیاسی ئەسەد رایگەیاند، تەنها وڵاتانی روسیا، چین و ئێران رێگە بە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی ئاوەدانکردەوەی سوریا دەدرێت.

بە گوتەی راوێژکاری ئەسەد، ئەم وڵاتانە لە شەڕی سوریا پاڵپشتی رژێمی ئەسەد بوونە، هەر بۆیە رێگەیان پێ دەدرێت.

راوێژکاری سیاسی ئەسەد ئەوەش دەخاتە ڕوو، تا ئەو کاتەی کە شەڕی سوریا بە تەواوی نەگاتە کۆتایی، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دەست پێناکات.

رژێمی بەشار ئەسەد پێشتریش بە فەرمی رایگەیاندووە، دژی بەشداری ئەو وڵاتانەیە کە لە دژی ئەم رژێمە شەڕیان کردووە، یان ئەوەی کە یارمەتی ئۆپۆزسیۆنیان داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com