نەتانیاهۆ بۆ ئێران: ئامادەین

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی هەڵویستی وەرگرت.

بنیامین نەتانیاهۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی مەی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: وەکوو ئیسرائیل تەنها وڵاتێک بووین، کە بۆ ساڵانێکی بەردەوام تەنها وڵاتی دژبەری رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی جیهان لە گەل ئێران بوو.

نەتانیاهۆ، لە میانی گوتارێک، کە لە ساڵیادی کارەساتی هۆڵۆکاست لە شاری ئۆرشەلیم پێشکەشی کرد، گوتیشی “لە گەڵ ئەوەی، کە هەڕەشەکانی ئێران نادیدە ناگرین، بەڵام پێمان وایە هیچ کاریگەرییەکی نییە و ئامادەیی تەواومان بۆ بەرگری لە خۆمان هەیە”.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە پەیوەندی لە گەڵ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، دووبارە کردەوە و ستایشی ئەم بڕیارانەی سەرۆکی ئەمریکای کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com