نوچەنێت-ئیرنا
وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت، ئەگەر هاوکاری و یارمەتیەکانی ئێران نەدەبوو، ئێستا عێراق دابەش کرابوو.
ئەم لێدوانەی ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران لە کاتێکدایە، کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە ئامادەبوونێکی سەربازی هێزەکانیان لە عێراق رەتکردۆتەوە و جەخت دەکەنەوە، کە تەنها لە رووی راوێژکارییەوە یارمەتی عێراقیان کردووە.
ئەمیر حاتەمی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی مەی، لە کۆبوونەوە لە گەل ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی وڵاتەکەی راشیگەیاند، کە خوێنی لاوانی باوەڕمەندی ئێرانی و عێراقی، گرەنتی ئاسایش و سەقامگیری دوو وڵات دەکات.
لە بارەی دانانی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، وەزیری بەرگری ئێران گوتی: ئەو بڕیارەی ئەمریکا، بە تۆڵەی گیانفیدایی و لەخۆبردوویی سوپای پاسداران لە دژی هێزە تیرۆریستیەکان لە عێراق و سوریا بوو.
بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام لە بارەی دابەشبوونی خاکی عێراق هۆشداری دەدەن.