نوچەنێت-ئاژانسەکان
عەلی خامنەیی،رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت دوژمن حاڵەتی هێرش و شەڕی بە خۆوە گرتووە و پێوستە خەڵکی ئێران خۆیان بۆ دۆخی شەڕ ئامادە بکەن و بێنە مەیدان.
ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە حکومەتی ئێران لە سەر زاری عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی گواستوویانەتەوە، کە پێویستە خەڵک بۆ دۆخی شەڕ ئامادە بن و هەموو خەڵکی ئێران و بەرپرسان و نوخبەکانی ئەم وڵاتە، هەست بە بەرپرسایەتی بکەن و بە ئامادەیی تەواوەوە بێنە مەیدانی شەڕەکە.
هاوکات عەبدولرەحیم موسەوی، فەرماندەی ئەرتەشی ئێران، رۆژی رابردوو گوتی پێویستە هەموو یەکە سەربازیەکانی سەر بەم سوپایە، خۆیان بۆ باری جەنگ ئامادە بکەن.