نوچەنێت-العهد
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل، جارێکی دیکە پەلاماری ئامانجە سەربازیەکانی حەماسیان دا.
بەرەبیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢ـی مەی)، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، بنکە سەربازیەکانی گروپە توندڕەوە فەلەستییەکانیان کردە ئامانجی هێرشەکانیان.
ئەم هێرشە لە لایەن چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٦ـەوە بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی حەماس ئەنجام دراوە.
تاکوو ئێستا وردەکاری زیاتری ئەم هێرشە و ژمارەی قوربانیانی بڵاو نەبۆتەوە.
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆش، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، جارێکی دیکە ئەم بنکە سەربازیەیان کردە ئامانج.