مۆسکۆ و واشنتۆن هەڕەشە لە یەکتر دەکەن

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

ئەمریکا سەبارەت بە دەستوەردانی روسیا لە ڤەنزۆێلا و روسیاش لە بارەی ئەگەری دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لەم وڵاتە هۆشداری دەدەنە یەکتر.

وەززیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا روسیەکەی هۆشداری داوەتە مۆسکۆ و رایگەیاندووە “دەستوەردانی مۆسکۆ لە کاروباری ناوخۆی ڤەنزۆێلا، ناسەقامگیری زیاتری ئەم وڵاتەی بەدواوەیە”.

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەشڵێت، بەردەوام بوونی روسیا لە سەر ئەم سیاسەتەی زیان بە پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن دەگەیەنێ.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیاش، داوای لە ئەمریکا کردووە، سیاسەتی هێرشبەرانەی خۆی وەلابنێ و بە رێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی ڤەنزۆێلا، قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com