سریلانکا داوایەک ئاراستەی داعش دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆککۆماری سریلانکا داوایەک ئاراستەی داعش دەکات.

سەرباری هۆشدارییە ئەمنیەکانی وڵاتانی جیهان بە سریلانکا، مایتریپلا سیریسنا، سەرۆکی ئەم وڵاتە، داوای لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە، هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕابگرێت.

سەرۆکی سریلانکا، بە کەنالی هەواڵی سکای نیوزی گوتووە، کە بە گوێرەی زانیاریەکان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی سریلانکا بۆ مەشق و راهێنانی تیرۆرسیتی سەردانی دەرەوەی ئەم وڵاتەیان کردووە.

سەرۆکی سریلانکا دەشڵێت “جێی پرسیارە بۆ دەبی داعش وڵاتەکەی ئەو بکاتە ئامانج و داواش دەکات، کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە واز لەم ولاتە بهێنێ و ئاسایشی هاوڵاتیان نەخاتە مەترسییەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com