سعودیە: دەبینە جێگرەوەی ئێڕان

0

نوچەنێت-عکاظ

وەزیری وەزەی سعودیە دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە ببێتە بەدیلی نەوتی ئێران و بۆشایی نەوتی ئەم وڵاتە لە بازارەکان، کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە رێگری لێدەکرێ، پڕ بکاتەوە.

خالد الفتاح، وەزیری نەوتی سعودیە، بە ئاژانسی سپۆتنیکی روسی گوتووە، دوای ئەوەی، کە ئەمریکا ئامادە نەبوو مۆڵەتی شەش مانگەی بە وڵاتانی جیهان بۆ کڕینی نەوتی ئێران درێژبکاتەە، سعودیە ئامادەیە ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە  و قەرەبووی نەوتی ئێران بکات.

وەزیری وزەی سعودیە، پابەندبوونی خۆی بە پڕکردنەوەی بۆشایی نەوتی ئێڕان راگەیاندووە وهەروەها دەڵێت “پابەندی رێککەوتنی جیهانی بۆ کەم کردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبن، کە پێدەچێ ساڵی ٢٠١٩ ماوەکەی درێژ بکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com