نوچەنێت: ئاژانسەکان
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند “دوژمنان خەریکن ئامادەکاری بۆ شەرێکی بەربڵاو دەکەن و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە چاوکراوەیی ئاگاداری دۆخەکەن”.
بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکان، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوتارێكیدا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەوەدا “دوژمنانی ئێران لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، هەواڵگری و ئەنتەرنێتدا خەریکی هێرشن. ئەمەریکا و ئیسرائیل لە هەموو بوارەکاندا خەریکی پلان دانان و جێبەجێ کردنی پلانەکانن”.
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی “ئەو دوژمنانە ئەگەرچی بە رواڵەت پلانی سەربازییان بۆ شەڕ نییە، بەڵام ئەوان لە هەموو بوارەکاندا ئامادەکارییان کردووە و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە چاو کراوەیییەوە ئاگاداری دۆخەکەن”.