بەشیر حەداد لەسەر ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هاتەدەنگ

0

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵیت، رێگا نادەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، کە موسڵ سەنتەرەکەیەتی، لە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە: ١٩٠ پەرلەمانتار واژۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆ کردووەتەوە.

حەداد دەڵێت “پێمان وایە، کە ورووژاندنی ئەو پرسە خزمەتی پرۆسەی سیاسی عێراق و سەقامگیری شاری موسڵیش ناکات و موسڵ زیاتر تووشی گێژاوی سیاسی دەکات لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا”.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان، دڵنیایی داوەتە خەڵکی پارێزگای نەینەوا و گوتوویەتی “ئێمەی کورد، بەشێک لە شیعە و سوننەش دژی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواین، چونکە ئەو کارە خزمەت بە خەڵکی پارێزگاکە ناکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com