جیهان بڕوای بە دیموکراسی نەماوە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

بە پێی ئەنجامی لێکٶڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی، کە بە تازەیی ئەنجام دراوە، زۆریەک لە هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهان،  باوەڕیان بە دیموکراسی نەماوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیو، لەم لێکٶڵینەوەدا نیشانی داوە، کە تووڕەیی و ناڕەزایی لە نوخبە و کاربەدەستانی وڵاتان وایکردووە، کە بەشێکی بەرچاوی خەڵکی وڵاتانی جیهان، باوەڕیان بە دیموکراسی کەمڕەنگتر بێتەوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ٥٤% لە هاوڵاتیان، سیاسیەکان بە گەندەڵکار وەسف دەکەن، ئەم رێژەیە لە یۆنان ٨٩% و لە ئەمریکا ٦٩%ە.

لە لایەکی دیکەوە، ٥١% بەشداربووەکان، لە وەڵامی پرسیارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیو رایانگەیاندووە، کە لە ڕێوشوێنە دیموکراتیەکان ناڕازین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com