پیشکەوتووترین فڕۆکەی شەڕکەر لە کەرکوک تاقی دەکرێتەوە

0

نوچەنێت-سکای نیوز

ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا رایگەیاند، پێشکەوتووترین فڕۆکەی شەڕکەری جیهان لە کەرکوک تاقی کرایەوە.

ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا و بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک رایگەیاند، کە پێشکەوتووترین فڕۆکەی شەڕکەری جیهان، واتە ئێف ٣٥ ئەی لایتنینگ ٢ی ئەمریکا، یەکەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی لە پاریزگای کەرکوک ئەنجام دا.

ئەم فڕۆکە لە پێگەی سەربازی هیل هەڵکەوتوو لە باکوری ئەیالەتی یوتا لە رۆژهەڵاتی ئەمریکا، رەوانەی هەرێمی ئاسمانی کەرکوک کراوە و چەند تونێل و جبەخانەی داعشی کردۆتەوە ئامانج.

ئێف ٣٥ بە پێشکەوتووترین فرۆکەی شەڕکەری جیهان هەژمار دەکرێت کە لە لایەن کۆمپانیای لاکهید مارتنی ئەمریکیەوە دروست کراوە.پرۆژەی دروستکردنی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە بە گەورەترین و پڕتێچووترین پرۆسە لە مێژووی سەربازی جیهان هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com