نوچە-یۆرۆ نیوز
قەیرانی سیاسی ڤەنزۆێلا، دوای ئەوەی کە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵا وکردەوە، جارێکی دیکە هەڵگێرسایەوە.
خوان گوایدۆ، رابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆێلا لە پەیامەکەیدا داوای لە لایەنگرانی کردووە بێنە سەر شەقام و خۆپێشاندانەکانیان دەست پێبکەنەوە.
گوایدۆ لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، کە دوایین قۆناغی تێکەوەپێچانی حکومەتی نیکۆلاس مادورو، دەبێ دەستپێبکاتەوە.
لایەنگرانی گوایدۆ، لە نزیک بنکەی هەوایی لاکارلۆتا لە گەڵ هێزە ئەمنیەکانی ڤەنزۆێلا تووشی شەڕ هاتوون و ئەم تێکەڵچوونە چەندین کوژراو وبرینداری لێکەوتۆتەوە.
لە کاتێکدا ئەمریکا وهاوپەیمانانی پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە دەکەن، ئێران و روسیا وتورکیا واشنتۆن بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتا تۆمەتباری دەکەن.