نوچە-نیۆیۆرک تایمز
سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا پرسی دانانی رێکخراوی ئیخوانەکان لە لیستی تیرۆر تاوتوێ دەکات.
گوتەبێژی کۆشكی سپی، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە راپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز کە ئەم هەواڵەی بڵاو کردبووەوە، دەڵێت، سەرۆک ترەمپ بە راوێژ لە گەڵ راوێژکارانی خۆی و ژمارەیەک لە سەرانی وڵاتانی جیهان کە نیگەرانی هاوبەشیان سەبارەت بەم رێکخراوە هەیە، ئەم پرسەی تاوتوێ کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی نیۆیۆرک تایمز، کۆشكی سپی داوای لە راوێژکارانی کردووە، پلانێک بۆ سزادانی ئیخوانەکانی ئامادە بکەن.
نیۆیۆرک تایمز ئەوەشی راگەیاندووە، کە دانانی ناوی ئیخوانەکان لە لیستی تیرۆری واشنتۆن، لە سەر داوای عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر بووە کە سێ هەفتە بەرلەئێستا لە گەل دۆناڵد ترەمپ، لە پشت دەرگا داخراوەکان کۆبوونەوە.