دوو منداڵ لە سێدارە دران

0

نوچە-ئاژانسەکان

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی(ئەمنستی) ئاشكرای دەکات، کە دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی ئەمین سەداقەت و مێهدی سۆهرابی فەر، بە شێوەی نهێنی لە زیندانی عادل ئاباسی شیراز لە سێدارەدراون.

بە گوێڕەی راپۆرتی ئەمنستی، ئەم دوو نەوجەوانە کە پەیوەندی خزمایەتییان پێکەوەیە هەیە. رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە نهێنی لە سێدارە دراون.

زانیاریەکانی ئەمنستی باس لەوە دەکەن، کە ئەم دوو نەوجەوانە پێشتر حوکمی قامچیان بۆ دیاری کراوە و بڕیارەکش جێبەجێکراوە بەر لە سێدارەدانیان.

بە گوێرەی کۆنوانسیۆنی جیهانی مافەکانی منداڵان، هەموو تاکەکانی ژێر ١٨ ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکرێن. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی سالانەی ئەمنستی، تەنها لە ساڵی رابردوودا ٢٥٣ کەس لە سێدارەدراون کە ٧ کەسیان لە کاتی بەڕێوەچوونی سزاکەیان تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ و منداڵ بوونە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com