نوچە-بلومبێرگ
دوای کۆتایی مۆڵەتی شەش مانگەی ئەمریکا بۆو ڵاتانی جیهان لە پەیوەندی لە گەل کڕینی نەوتی ئێران، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ رێککەوتنێکی تورکیا لە گەڵ هەولێر و عێراق، ئاشكرا دەکات.
ئاژانسی بلومبێرگ، لە راپۆرتێکدا ئەم رێککەوتنەی ئاشکرا کردووە و لە سەر زاری دوو سەرچاوە کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشكرا بکات. وردەکاری ئەم رێککەوتنەی خستۆتە ڕوو.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی بلومبێرگ، تورکیا لە دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم، تاکو پەرە بە قەبارە و رێژی کڕینی نەوتی ئەم وڵاتە بدات. بلومبێرگ ئەوەش دەخاتە ڕوو کە تورکیا پلانی درێژخایەنی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە و بە رێگەی دوو هێڵی بۆری و هەروەها بەندەری بەسرە هەڵکەوتوو لە باشوری رۆژهەڵاتی عێراق، نەوتی ئەم وڵاتە هاوردە دەکات.
بەم پێیە تورکیا، عێراق دەکات بە جێگرەوەی نەوتی ئێران لە گەڵ ئەوەی کە نەوتی ئێران هەرزان نییە، بەڵام بە بەراورد لە گەڵ نەوتی هاوردەکراوی سعودیە یان ئیمارات، جیاوازیەک لە نرخەکان نابیندرێت.
لە سەردانەکەی بۆ هەولێر و بەغدا، مەولود چآوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا پرسی گواستنەوەی نەوتی تاوتوێ کردووە.