فەڕەنسا ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی دەستگیر کرد

0

نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا

فەڕەنسا رایگەیاند، چوار  کەسی بە تاوانی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، هێزە ئەمنیەکانی فەڕەنسا چوارکەسیان بە تاوانی هەوڵدان بۆ دانانی بۆمب و ئەنجامدانی تەقینەوە دەستگیر کردووە.

یەکێک لە تیرۆریستەکان، کەیسی ئەمنی هەیە و بەردەوام هەوڵی داوە پەیوەستی ریزەکانی داعش بێت لە سوریا.

لە دوای هێرشە تیرۆریستیەەکی داعش بۆ سەر پاریس، لە ساڵی ٢٠١٥، فەڕەنسا دۆخی نائاسایی راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com