وڵاتانی عەرەبی هێرش دەکەنە سەر موقتەدا سەدر

0

نوچە-البیان

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا بەرامبەر بە موقتەداسەدر، پشتیوانی خۆی بۆ بەحرەین خستە ڕوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە نیگەرانیەوە دەڕوانێتە لێدوان و هەلوێستی بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە کاروباری ناوخۆی بەحرەین.

لە راگەیێندراوەکەی ئیماراتدا هاتووە”هەر جۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی بەحرەین و سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، رەتدەکەینەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات،  داوای لە عێراق کردووە کە “رێز لە سەروەری بەحرەین بگرێت و لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە، خۆی بەدوور بگرێت”.

شەوی شەممەی ڕابردوو، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی بەحرەین کرد و داوای لەم وڵاتە کرد، کە رێگە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازادانە بدرێت و هەوڵ بۆ راگرتنی شەڕی ناوخۆ بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com