نوچە-ئاژانسەکان
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا ئەنجامدانی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا یەکسانە لە گەڵ خۆ بەدەستەوەدان. هەر بۆیە هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە گەڵ واشنتۆن رەتدەکەینەوە.
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە میانی گوتارێک لە کۆبوونەوە لە گەڵ فەرماندەکانی ئەم وڵاتە، وێڕای ئاماژەدان بە زیانە داراییەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا،گوتی” دوژمن دەیهەوێ بە رێگەی گوشاری ئابوری ناچارمان بکات مل بە وتووێژ بدەین، بەڵام خەڵکی ئێمە لەوە ئاگاترە کە فریوی ئەم دۆخە بخوات و بیهەوێ رەزیل بێت”.
ئەم گوتانەی قاسم سولەیمانی، دوای ئەوە دێ کە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لە گەڵ فۆکس نیوز، باسی گۆڕینەوەی زیندانیانی ئێرانی و ئەمریکی خستۆتە بەرباس.