بۆڵتۆن بۆ زەریف: درۆ دەکەی

0

نوچە-فۆکس نیوز

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشكی سپی، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە گوتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتی، ئەم گوتانە، گاڵتەجاڕی، پڕوپاگەندەو درۆن.

جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشكی سپی، لە دیدارێکی راستەوخۆ لە گەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند، لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەواوی گاڵتەجاڕیە، بە تەواوی مانا پڕپاگەندا بوو.

ئەم گوتانەی بوڵتون، دوای ئەوە دێ کە جەوادی زەریف، بۆڵتۆنی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیهەوێ هانی دۆناڵد ترەمپ بدات تاکو هێرش بکاتە سەر ئێران.

بۆڵتۆن دەڵێت، گوشاری لەرادەبەدەر بۆ سەر ئێران بە ئامانجی گۆڕینی رەفتاری ئێرانە، ئەوەی ئێرانیەکانی نیگەران کردووە کارایی ئەم سیاسەتەیە کە واشنتۆن بەرامبەر ئێران ڕەچاوی کردووە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گوتی، سەرانی ئێران هەرکات ئامادە بن، سەرۆک ترەمپ ئامادەی گفتوگۆیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com