نوچە-الحرە
بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا، پلانی درێژخایەنی وڵاتەکەی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات .
جەنەڕاڵ مەک کێنزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، باس لە دانوستانی واشنتۆن لە گەڵ بەغدا دەکات و دەڵێت، پرسی مانەوەی درێژخایەنمان لە عێراق تاوتوێ دەکەین.
ئەم بەپرسە سەربازیەی ئەمریکا، بە پێگەی الحرەی گوتووە ” ئامانجی سەرەکی ئێمە، لە مانەوەمان لە عێراق شەڕی دژ بە تیرۆرە”.
بە گوتەی جەنەڕاڵ مەک کێنزی، عێراق دراوسێی ئێرانە ، وڵاتێک کە لە ناوچە دەستوەردان دەکات و باری ئاسایشی ناوچەکەی تێکداوە.
ئامانجی سەرەکی مانەوەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازیە، رێگرتنە لە تەشەنەکردنی شیعەی ئێرانی و سیاسەتی ناوچەیی و دەستوەردانەکانی تاران.