بەغدا: ئۆپەراسیۆنی سەربازی رەتدەکەینەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٨ی ئەپریل لە میانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا تورکیەی لە بەغدا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی چەند پرسێکەوە خستە ڕوو.

وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای پێشوازیکردنی لە پێشنیاری تورکیا بۆ ناردنی نێردەی خۆی بۆ عێراق و تاوتوێکردنی پرسی ئاو، رایگەیاند، ئەم سەردانە دەکەوێتە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی هەردوو- وڵات کە ئامانجیان بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیانە.

محەممەد عەلی حەکیم، سەبارەت بە سەردانەی چاوش ئٶغڵۆ بۆ بەغدا گوتی، لە دانیشتنەکەماندا کۆمەڵێک پرسی هەستایرمان تاوتوێ کرد. یەک لەوان پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبوو.

بە بێ ئەوەی کە ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات. وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە”دژی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر تورکیاین”.

هاوکات چاوش ئٶغڵوش گوتی”دژی بەکارهێنانی خاکی عێراقین، بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com