نوچە-سکای نیوز
فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا(سەنتکام) رایگەیاند، بۆ روو بەرووبوونەوەی ئێران، هەموو رێوشوێنێک گیراوەتە بەر.
جەنەڕاڵ کێنت مەک کێنزی، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا(سەنتکام) لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، جەخت دەکاتەوە کە تەرکیزی ستراتیژی بەرگری نیشتمانی ئەمریکا لە ئێستادا لە سەر ئێرانە.
جەنەڕاڵ مەک مێنزی ئێران، وەک هەڕەشەیەکی جددی و لە مێژینە وەسف دەکات و دەڵێت، ئامادەیی تەواومان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هەڕەشە ناوچەییە هەیە.
لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هەنگاو بە هەنگاو و بە ئارامی هێزەکانمان لە سوریا دەکشێنینەوە.