نوچە-یۆرۆ نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وشینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن جەخەت لە سەر پلانی هاوبەش بۆ راگرتنی هاوردەکردنی نەوتی ئێران دەکەنەوە.
ئەم هەواڵە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزەوە بڵاو بۆتەوە، رۆیتەرز لە سەر زاری ڤیلیام هێگرتی، باڵێۆزی ئەمریکا لە ژاپۆن وردەکاری ئەم رێککەوتنەی ترەمپ وئابەی بڵاو کردۆتەوە.
سەرانی ئەمریکا وژاپۆن جەختیشیان لە سەر گۆڕینی رەفتاری ئێران و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە، کردۆتەوە.
رۆیتەرز، وردەکاری رێککەوتنەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا وسەرۆکوەزیرانی ژاپۆنی بڵاو نەکردۆتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە شینزۆ ئابە، ئەم دواییانە جەختی کردبووە سەر مانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، کە ئەمریکا بە بڕیاری ترەمپ لێی کشاوەتەوە.