نوچە-رۆیتەرز
لە پەیامێکدا کە لە سەر پەیجی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە عێراق لە سەر فەیسبوک بڵا وبۆتەوە، ئاماژە بە سامانی ٢٠٠ ملیار دۆلاری عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە.
ئەم پەیامەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کاردانەوەی ژمارەیەک کەسایەتی عێراقی نزیک لە کۆماری ئیسلامی بەدواوە بوە.
لەم پەیوەندیەدا عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی«الإصلاح و الإعمار»ی عێراق، کە پەیوەندییەکی نزیکی بە ئێرانەوە هەیە. هەڵوێستی وەرگرتووە.
عەمار حەکیم، پێشتریش لە بارەی دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی رەشی ئەمریکا هەڵوێستی وەرگرتووەو دەڵێت، ئێمە هەر جۆرە تۆمەت و بێرێزیکردنێک بۆ سەر کەسایەتی و مەرجەعە ئاینیەکان رەتدەکەینەوە و لە بارەی دووبارە بوونەوەی ئەم تۆمەتانە هۆشداری دەدەین.
هەروەها هاوپەیمانێتی فەتح، خوازیاری بانگهێشتی سەرپەرشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بووە، تا لەم بارەوە ڕوونکردنەوە دات.