هێزەکانی ئێران لە سنووری ئیسرائیل نزیک دەبنەوە

0

نوچە-سپۆتنیک

نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، هێزەکانی ئێرانی جێگیر لەم وڵاتە تەنها ٨٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئیسرائیل دوورن.

ئەلەکساندەر لاورنتیف، نێردەی تایبەتی پوتین بۆ کاروباری سوریا، ئەمڕۆ شەممە،٢٧ی ئەپریل رایگەیاند، سەرباری بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل، هێزەکانی ئێرانی لە سوریا تەنها ٨٠ کیلۆمەتر لە گەڵ سنوورەکانی ئیسرائیل مەودایان هەیە.

ئەم بەرپرسەی روسیا باس لە رێککەوتنی مۆسکۆ و تاران دەکات و دەڵێت، لە گەڵ ئێرانییەکان رێککەوتووین کە هێزەکانیان بە مەوادی ٨٠ کلۆمەتر لە سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیر بکەن و پێمان وایە، ئێرانییەکان پابەندی ئەم رێککەوتنەن.

نێردەی پوتین  بۆ کاروباری سوریا، هەروەها باس لە پێکهێنانی کارگروپێک دەکات تاکو پرسی کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە سوریا تاوتوێ دەکات. ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی دۆخی سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com