نوچە-فۆکس نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەری چی سەرۆکی ئەمریکا پلانی شەڕی دژ بە ئێران نییە، بەڵکو ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی دەوروبەری ناچاری دەکەن بژاردەی هێرش بۆ سەر ئێران هەڵبژێرێت.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا دەڵێت، گروپی بی، پێکهاتوو لە بۆڵتۆن ،بن سەلمان، بن زاید و بنیامین نەتەنیاهۆ هانی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن کە هێرش بکاتە سەر ئێران.
فۆکس نیوز رایگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتوودا ئەم دیمانەیە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەواوی پەخش دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەم دیمانەیە گوتویەتی، کەمپەین و گوشاری لەرادەبەدەر بۆ سەر ئێران، کە ترەمپ رێکی خستووە، سەرکەوتن بە دەست ناهێنێ.