بەرپرسێکی پارتی: دوو خۆکوژ کوژران

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، لە شاری موسڵ دوو خۆکوژی داعش بەرلەوەی خۆیان بتەقێننەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەی کوژرانی دوو خۆکوژ، راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ (شەممە ٢٧-٤-٢٠١٩) دوو خۆکوژی داعش، کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو، دەیانویست لە گەڕەکی ئینتیساری موسڵ خۆیان بتەقێننەوە، بەڵام بەر لەوەی کردەکە ئەنجامبدەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

سەعید مەمۆزینی ئاماژەی بەوەشدا، کە لە ئێستادا رەوشی شاری موسڵ ئارامە و هیچ جموجۆڵێکی داعش بەدیناکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com