نوچە-هەوالدەریی فەڕەنسا
ئەنیستیتۆیەکی جیهان بۆ کاروباری ڕاپرسی رایگەیاندووە، خەڵکی جیهان تا دێ توڕەتر دەبن.
پەیمانگای گالۆپ رایگەیاندووە، بە پێی ئەو راپرسیانەی کە لە ١٤٠ وڵاتی جیهان و لە گەڵ ١٥٠ هەزار کەس کراوە. خەڵکی جیهان تا دێ تووڕەتر دەبن.
ئەم ڕاپرسیە کە سەبارەت بە رادەی پشوودرێژی و تەحەمولی تاکەکان ئەنجام دراوە. نیشانی دەدات کە خەڵکی جیهان تا دێ توڕە دەبن.
بە تایبەت کە راپۆرتەکە ئاماژەی بە خەڵکی ئەرمەنستان و یۆنان کردووە ودەڵێت، بە بەراورد لە گەڵ خەڵکی وڵاتانی دیکەی جیهان، توڕەییەکی زۆرتریان پێوەدیارە.
راپرسیەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە خەڵک تا دێ سترێس و دڵەڕاوکێی زیاتریان هەیە.
بە گوێڕەی ئەنجامی ئەم ڕاپرسیەی ئەنستیتۆی گالۆپ، عێراقیەکان، ئێرانیەکان، فەلەستینیەکان و مەراکشیەکان تووڕەترین خەڵکانی جیهانن.
ئەمریکای لاتینیش لەم راپرسیە دەریخستیووە، کە کەمترین سترێس و دڵەڕاوکێیان هەیە.