نوچەنێت
بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به نووسراوێكی فه‌رمی، ناوی دوو كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌ی عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه ٢٧-٤-٢٠١٩، خه‌دیجه عه‌لی توركمانی، بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگەیاندووە “ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ناوی دوو كاندیدی بۆ پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌رگرتووه، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ره‌وانه‌كراون، پاش ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان ریككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی “كاندیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوی “سه‌فانه حه‌مه‌دانی”یه و خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌یه، كاندیدی وه‌زاره‌تی دادیش ناوی (ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم بیبانی)یه و پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر دوو كاندیده‌كه بدرێت”.
بڕیارده‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مان دەڵێت “دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوی ئه‌م دوو كاندیده، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیده‌كانی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریش ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات”. ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا نووسراوه “ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و دوو كاندیده به رێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان”.

سه‌فانه حه‌مه‌دانی، كاندیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم بیبانی، كاندیدی وه‌زاره‌تی داد