نوچەنێت-ئانادۆڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە رۆژانی داهاتوو سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات.
حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئەپریل رایگەیاند: مەولود چاوشئۆغڵو، رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئەپریل سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوە، چاوشئۆغڵو لە سەردانەکەی بۆ هەولێر و بەغدا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبێتەوە.
بو گێڕەی لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەردانەکەی چاوشئۆغڵو بە ئاراستەی پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و هەولێر و بەغدایە.