ئێران بە نهێنی خەریکی دانوستانە

0

نوچەنێت-العرب

رۆژنامەی ئەلعەربی لەندەن، ئەمڕۆ هەینی٢٦ی ئەپریلی، لە راپۆرتێکدا ئاشكرای دەکات، کە ئێران لە گەڵ سعودیە لە دانوستاندایە و هەروەها خوازیاری ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی العرب، ئێران بە رێگەی بەغداەوە لە گەڵ سعودیە لە دانوستاندایە.

العرب ئاماژەی بە لێدوانەکانی سەرۆککۆماری ئێران داوە و دەشڵێت: قسەکانی حەسەن ڕوحانی، لە چەند ڕۆژی رابردوودا پەردەی لە سەر ویستی ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا هەڵدایەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، مەرجی تاران بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئەم وڵاتەیە.

رۆژنامەکە سەردانەکەی ئەم دواییانەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ریاز، لە ژێر گوشاری تاران لێکداوەتەوە و رایگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدی، رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێ، تاکوو تاران و ریاز بکەونە دانوستانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com